هەولێر : ZNA یۆد کە پێی دەوترێت یۆداید، یارمەتی گەشەی جەستە دەدات، هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردن یان رێگریکردن لە هەندێک نەخۆشی، یارمەتیدەرن لە رێکخستنی غودەی دەرەقی. ماڵپەڕی " الطبي " لە بابەتێکیدا باسی لە سوودە گرنگەکانی یۆد بۆ جەستە کردووە، بریتین لە:
١.یارمەتی گەشەکردنی مێشک دەدات پێش لەدایک بوون و دوای لەدایکبوون، هۆرمۆنەکانی ثایرۆید پشتگیری لە گەشەکردن و کارکردنی مێشک دەکەن بە درێژایی ژیان و لە منداڵدانەوە دەست پێدەکات، ئەو کەسانەی دووگیانن یان پلانیان هەیە دووگیان بن یاخود شیر دەدەن، پێش لەدایکبوون ڤیتامینێک بخۆن کە ١٥٠ مایکرۆگرامیۆدی تێدابێ
ت. ٢. یارمەتی چالاکی رۆژانەی منداڵ دەدات، ئەگەر منداڵەکەت خۆراکی سنووردار دەخوات، دڵنیابە لەوەی کە بڕی یۆدی پێویست وەردەگرێت، نەگەیشتن بە بەشی پێویست دەتوانێت کاریگەری لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی توانای بیرکردنەوەی منداڵ هەبێت.
٣. برینەکانی پێست پاک دەکاتەوە ، یۆد وەک دژە بەکتریایەک بەردەستە کە پێی دەوترێت پۆڤیدۆن-یۆد، دەیخەیتە سەر برین و سووتاوی سووک، بەکتریا دەکوژێت و یارمەتی رێگریکردن یان چارەسەرکردنی هەوکردن دەدات بەبێ ئەوەی چاکبوونەوە دوابخات.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |