ZNA: هەولێر ئەم میوەیە پێی دەوترێت میوەی سەرسووڕهێنەر، لەخۆڕا ئەم نازناوەی لێ نەنراوە، بەڵکو بە هۆی ئەو سوودە جۆراوجۆرانەی کە بە جەستە دەگەیەنێت بەهۆی بوونی ڤیتامینەکان، کانزاکان و پێکهاتە رووەکییە بەهێزەکان کە تەندروستی بەرەوپێش دەبەن. ماڵپەڕی " القاهرة " لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە سوودە گرنگەکانی خواردنی کیوی کردووە بۆ تەندروستی، بریتین لە:
١.بەرگری جەستە بەهێز دەکات، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڤیتامین C، کە هاندەری بەرهەمهێنانی خرۆکە سپییەکانی خوێنە و لە هەوکردن و سەرمابوون دەتپارێزێت.
٢. بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و هەوکردن بەکاردێت، بەو پێیەی ئەم میوەیە رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین C و ڤیتامین K لەخۆدەگرێت.
٣. بەرەوپێشبردنی تەندروستی هەرس، بەو پێیەی کیوی رێژەیەکی بەرزی ریشاڵی خۆراکی تێدایە کە کرداری هەرس باشتر دەکات و رێگری لە قەبزی دەکات، هەروەها یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا سوودبەخشەکان دەدات.
٤.یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
٥.پاراستنی تەندروستی مێشک، کیوی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەم پێکهاتانە کارکردنی مێشک باشتر دەکەن.
ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە |