ZNA: هەولێر ماددە خۆراکییە بچووکەکان بەشدارن لە ژمارەیەکی زۆر لە کارلێکە کیمیاییەکان کە لە جەستەدا روودەدەن، بۆیە بەهێزیی بەرگری جەستە و خێرایی پرۆسەکانی هەرسکردن پەیوەستە بەوانەوە
. بە وتەی دکتۆر کۆنستنتین ئیڤانۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و خۆراک، زینک یەکێکە لەو توخمە کانزاییانە، چۆن دەتوانرێت کەمی رێژەکەی بزانرێت و دواتر قەرەبوو بکرێتەوە؟ ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، کەمی زینک کێشەیەکی گەورەیە، چونکە بەرپرسە لە زۆرێک لە پرۆسە بەردەوامەکان لە جەستەدا، بۆ نموونە کاتێک ئاستی زینک لە جەستەدا بەرز دەبێتەوە، مرۆڤ تووشی سەرئێشە و رشانەوە دەبێت، بەپێچەوانەوە کەمییەکەی دەبێتە هۆی کێشە لە ریخۆڵە و نینۆک و گەشەی قژدا
. بە ئاماژەدان بە دەرئەنجامەکانی کەمی زینک دەڵێت، "بێ گومان دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە"
. بە وتەی ئەو، کەمی زینک لە جەستەدا دەتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە بە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و ئەوانەی چەوری سروشتییان تێدایە کە بریتین لە شیری چەور و چەرەز و جگەری مریشک و شوکولاتەی تۆخی تاڵ، بۆ نموونە ١٠٠ گرام بادەم یان گوڵەبەڕۆژە ئەو بڕە زینکە لەخۆدەگرێت کە جەستە پێویستی پێیەتی لە رۆژێکدا، لەبارەی جگەری مریشکیشەوە بەهەمان شێوەیە. H
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |