ZNA: هەولێر لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خواردنی تەماتە یان ئەو بەرهەمانەی کە ئاوی تەماتەیان تێدایە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی تەماتەیەکی گەورە رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە حاڵەتێکی کوشندە لە مرۆڤدا بە رێژەی ٣٦٪ کەمدەکاتەوە
. توێژەران لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن لە دڵدا نووسیویانە، خواردنی تەماتە یان ئەو بەرهەمانەی کە تەماتە لە پێکهاتەیاندایە، سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
تیمێکی زانکۆی بارسێلۆناش بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی زیاتر تەماتە دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمترە، هەروەها ئەنجامەکان دەکرێت ئەرێنی بن ئەگەر رۆژانە بەردەوام بیت لە خواردنی
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |