ZNA: هەولێر 1. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پڕۆتینەكانەو زۆربەی ترشە ئەمینیەكانی تێدایە كە جەستە پێویستیەتی و گرنگە بۆ بنیاتنان و بەهێزكردنی ماسولكەكان.
2. باشكردنی كۆئەندامی هەرس و كەم كردنەوەو ڕێگریكردن لە قەبزی، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان.
3. یارمەتی خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی : بڕێكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە لەگەڵ فۆلیدك ئەسید.
4. یارمەتی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەو زەهایمەر دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك لە فینۆڵەكان كە ماددەی دژە ئۆكسانە.
5. بۆ خۆپاراستن لە كێشی زۆرو قەڵەوی و بە بژاردەیەكی باش دادەنرێت لەكاتی ڕێجیم كردن لە زۆربەی جۆرەكانی ڕێجیم.
6. بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بە سوودە لەگەڵ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە جۆری دووەم.
7. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات لەگەڵ پاراستنی تەندروستی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەكانی دڵ بە تایبەت ئەگەر بە زەیتی زەیتوون لێ بنرێت.
8. ڕێگەگرتن لە نەرم بوونەوەو فشەڵ بوونی ئێسك و بەهێزكردنی ئێسقان بە هۆی بوونی كۆمەڵێك كانزای گرنكی وەك كالسیۆم و مەگنسیۆم و مس و زینك و ئاسن.
9. یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆر سوودیان هەیە بۆ گەشەی باڵاو ماسولكەكانی منداڵان و مێردمنداڵان بە بۆنەی بوونی زۆربەی ئەو پێكهاتووانەی كە ڕۆڵێكی كارایان هەیە بۆ گەشەی تەندروستی.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |