هەولێر : ZNA -ماست ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆم و ڤیتامین دی تێدایە، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ڕۆژانە قاپێکی بچووک ماست بخون بەتایبەتی منداڵان.
-ماسی سەلەمون و تونە سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ و ماسولکەکان هەیە.
-سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم، ئاسن، ڤیتامین ئەی و ڕیشاڵەکانی تێدایە کە جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی.
-گۆشتە بێ چەورییەکان یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکە و جومگەکان دەدەن، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ماددە سوودبەخشەکان.
-هێلکە زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی هەموو ماددە سوودبەخشەکانی هێلکەیە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پڕۆتین سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە |