ZNA- هەولێر
ڕۆژنامەی وەتەن، ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە باڵیۆزخانەی سعوودیە لە دیمەشق دەکرێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی ئەم باڵیۆزخانەیە دەست پێدەکات.
سێشەممەی ڕابردوو، ئەیمەن سۆسان باڵیۆزی سووریا لە سعوودیە و والدی خیرێجی، جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتیی پتەوکردنی ئەم پەیوەندییانەیان تاوتوێ کرد.
لەوەتای راپەڕینی خەڵکی سووریا و شێوانی دۆخی ئەم وڵاتە سعوودیە باڵیۆزخانەی خۆی لە سووریا داخست و ئەنامەتیی سووریاش بە تاوانی کوشتاری دانیشتووان لە کۆمکاری عەرەبی هەڵپەسێردرا.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |