ZNA-هەولێر ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ڕێگری لە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک کرد کە دەبوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چاودێری بکات کە ئایا بەکارهێنانی چەکی ئەمەریکی لەلایەن ئیسرائیلەوە لەگەڵ ستانداردە مرۆییەکاندا دەگونجێت یان نا.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە 72 دەنگ بەرامبەر بە 11 دەنگ، ڕێگری لە لێژنە نێودەوڵەتییەکەی کرد کە بەردەوام بێت لە کارکردن لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی دەستپێشخەرییەکە، سیناتۆر بێرنی ساندەرز، جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەری لەسەر ئەو هاوکارییە نابێت کە پێشکەش بە ئیسرائیل دەکرێت.
دیموکراتەکە ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت لەسەر دڕندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە کەرتی غەززە، دەشڵێت: بە سادەیی پێویستی بەوەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی هاوکارییەکانمان بدات چەک بەکاردەهێنرێت."
ئیدارەی ئەمەریکا پاڵپشتی سەربازی و دیپلۆماسی ئیسرائیل دەکات، هەروەها باس لە پێویستی کەمکردنەوەی زیانەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی و بوژاندنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |