English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ویلایەتی ئایۆوا سەرکەوتنی بەدەستهێنا
2024-01-17 [08:49 AM]

ZNA - هەولێر


ئێوارەی رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی ئایۆوا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەپێی بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، پێگەی ترامپ لە پێشەنگی کێبڕکێی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی کۆشکی سپی کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەردا بەڕێوەبچێت جێگیرکرا.

"سی ئێن ئێن" و "سی بی ئێس" پێشبینیان دەکرد لەم ویلایەتە رکابەرە سەرەکییەکانی ترامپ ببەنەوە وەک، نیکی هێلی باڵیۆزی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و رۆن دیسانتیس حاکمی فلۆریدا.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لەماوەی 30 خولەکدا زۆرێک لە میدیاکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی ترامپیان بڵاو کردەوە، هەرچەندە ئەنجامی دەنگدانەکە بۆ چەند کاتژمێرێک دوای دەنگدانەکە بڵاونەکرایەوە.

ئەم دەزگا میدیایانە پێشبینیان دەکرد، کە ئەو ملیاردێرە مشتومڕاوییە سەرکەوتنێکی گەورە لەم ویلایەتەدا بەدەستبهێنێت، کە رێگای دوور و درێژی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەستپێکرد.

ئەم ئەنجامە ئەو شتە پشتڕاست دەکاتەوە کە راپرسییەکان پێشبینیان کردووە، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی پارتە کۆمارییەکانیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە.





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad