ZNA - هەولێر
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سپای پاسداران و ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە حکوومەتی ئێران ئێوارەی سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕ ڕاپۆرتیان دا کە ئەم هێزە سەربازییە مووشەکێکی ئاراستەی بەلوچستانی پاکستان کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دوو بارەگای گرووپی جەیش ئەلعەدلیان تێکشکاندووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاماژەی پێکراوە، ئەو بارەگایانە "بە مووشەک" و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێدراون و لەناوبراون".
تەسنیم نووسیویەتی "ناوچەی ئامانجدار ناوچەیەک بە ناوی "کۆه سەبز" لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستانە و یەکێک لە گەورەترین بارەگاکانی گرووپی جەیش ئەلعەدل لێیە".
هێرشە گوماناوییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای جەیش ئەلعەدل دوای ئەوە دێت کە ئەم گرووپە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ٢٠ی بانەمەڕدا گرتە ئەستۆ. لەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی پۆلیس کوژرا.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |