ZNA - هەولێر
ڕۆژی سێشەممە 16 کانوونی دووهەم ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەستیان بەسەر چەکی پێشکەوتووی ئێراندا گرتووە کە لەلایەن ێێرانەوە بۆ حووسیەکان دەنێردرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەوە یەکەم دەستبەسەرداگرتنی "چەکی ئاسایی پێشکەوتووی کوشندە بوو کە ئێران دابینی کردووە" بۆ حوسییەکان لەو کاتەوەی حوسییەکان لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەمەش هاتووە: ئەو چەکە ئێرانیانەی ک لە نزیک کەناراوەکانی سۆماڵ لە دەریای عەرەبی دەستمان بەسەردا گرتووە، بەشێک لە مووشەکی بالیستی مەودای مامناوەند و مووشەکی کروزی دژە کەشتی لەخۆدەگرێت و شیکارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن حوسییەکان هەمان جۆری ئەو چەکانە دژ بە کەشتییەکان لە دەریای سوور بەکاردەهێنن.
لەلایەکی دیکەوە، دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوا و سەرەڕای هەڕەشەکان، تاقمی حوسییەکان ڕایانگەیاند هێرشەکانیان لە دەریای سوور بەردەوام دەبن.
ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە |