ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بڕیاریداوه هه‌لی دامه‌زراندن له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی رابگه‌ینێت و دامه‌زراندنه‌كه هاووڵاتییانی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هاتووه كه هه‌لی دامه‌زراندن له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ده‌كاته‌وه و ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان به هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووكیشه‌وه ده‌توانن له رێگه‌ی ئۆنلاین فۆڕمی دامه‌زراندن پڕ بكه‌نه‌وه.
پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه سبه‌ی سێشه‌م رێكه‌وتی 16/1/2024 تاكو 19/1/2024 كارا ده‌بێت، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێ فۆڕمه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه (https://seavolmod.ur.gov.iq) ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق چه‌ند مه‌رجێكیشی دیاریكردووه بۆ وه‌رگرتن له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی عێراق كه به‌شێكیان بریتین له، داواكار ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بێت، تێكڕای نه‌مره‌ی له 75 كه‌متر نه‌بێت، خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت، ته‌مه‌نی له 17 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 21 ساڵ زیاتر نه‌بێت، ده‌بێت خوڕه‌وشتی باش بێت، له رووی ته‌ندروستییه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت، له تاقیكردنه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی ده‌ربچێت و نابێت هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانی هه‌بێت و چه‌ندانی مه‌رجی تر كه له فۆڕمه‌كه دیاریكراوه.
ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە |