ZNA- هەولێر
ئاژانسی هەواڵیی سەر بە دەزگای قەزایی لە ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند دوابەدوای ئەو داوایەی ٩٣ کەس لە "بریندار، میراتگر و ڕزگاربووان"ی ئەو کەسانەی لە ڕووداوێکی کوشندەدا لە دژی ئەمریکا کوژراون، تۆماریان کردووە، دادگا گوێ لەم دۆسیەیە لە دادگای تایبەتی نێودەوڵەتیدا گرت و لقێک بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن زادە بڕیارەکەی دەرکرد.
لە ڕووداوەکەی ٢٤ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری چابەهار ٣٩ ئێرانی کوژران و ٧٠ کەسیش بریندار بوون. ئێران ئەو گرووپێکی ناسراو بە "جندوڵڵا" بە بەرپرسی ئەم هێرشە دەزانێت و ئەمریکا بە پارەدارکردنی ئەم هێرشە تۆمەتبار دەکات.
ئاژانسی هەواڵی میزان لە درێژەدا ئاماژەی بەمە کردووە حکومەتی ئەمریکا بە کۆی گشتی بڕی ٧٤٤ ملیۆن دۆلار بۆ ٩٣ داواکار (٨ ملیۆن دۆلار بۆ هەر داواکارێک) وەک "زەرەرمەندی ڕۆحی" سزا دراوە.
هەروەها دادگاکە حکومەتی ئەمریکای بە "خەسارەکانی سزا" کە یەکسانە بە دوو هێندەی زیانەکانی ئەخلاقی، بە بڕی یەک ملیار و چوار سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن دۆلار و "دانی قەرەبووی یاسایی و پارەی پارێزەر" ئیدانە کردووە.
لەم حاڵەتەدا، ئەمریکا بڕیاری خەرجکردنی کۆی گشتی دوو ملیار و ٦٦٢ ملیار دۆلاری پێدراوە.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |