ZNA- هەولێر
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی بی ئێس، هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە نیوجرسیەوە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش لە سوریا و عێراق خۆیان ئامادە دەکەن.
بە گوتەی عەقید ئۆمەر مینۆت، کە یەکێکە لەو کەسانەی هاتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جێگیرکردنی هێزەکانیان بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێز و مەشق و کەرەستەی پێویستیان بۆ سەرکەوتن هەیە.
ئەمەش گەورەترین ڕەوانەکردنی هێزەکانی نیوجرسی دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.
هەواڵی هاتنی ١٥٠٠ سەربازی ئەمریکایی بۆ ئەم ناوچەیە لە کاتێدایە، دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و وڵامدانەوەی ئیسرائیل، هەتا ئێستا لە سووریا و عێراق دیان جار هێرشی درۆنی و مووشەکی لە لایەن گروپە چەکدارە شیعەکانەوە کراوەتە سەر هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە |