ZNA - هەولێر فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، حوسییەکان مووشەکێکی کروزیان ئاراستەی کەشتییەک کردووە لە کەناراوەکانی یەمەن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گرووپی حوسییەکان مووشەکێکی کروزی دژە کەشتیان ئاراستەی کەشتی بازرگانی (یو ئێس ئێس لابۆن) لەکەناراوەکانی یەمەن کردووە.
فەرماندەییەکە رایگەیاند، دژە مووشەکە ئەمەریکییەکان لە نزیک کەناراوەکان مووشکەکەیان خستووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە.
ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە |