English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. میلان بەئاسانی گۆرگەکانی ڕۆمای تێکشکاند
2024-01-15 [07:38 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 20 خولی ئیتاڵیا یانەی ئەیسی میلان میوانداری ڕۆمای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی میلان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە گۆرگەکانی ڕۆما بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە سەرەتای یارییەکەدا یاریزان یاسین عادل گۆڵێکی بۆ میلان لە خولەکی 11 تۆمارکرد،

هەر سەرەڕای هەوڵی هەردوو یانە دوای گۆڵەکە، ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تامی دووەمدا میلان بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و لە خولەکی 56 ئۆلیڤەر جیرۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش ڕۆما لە خولەکی 69 لەڕێی پارێدێسەوە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و جیاوازیەکەی کەمکردەوە،

 بەڵام تیۆ هێرناندێز لە خولەکی 84 گۆڵی دڵنیایی و سەرکەوتنی بۆ میلان تۆمار کرد.

 

بەم بردنەوەیە یانەی میلان بە کۆکردنەوەی خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی مایەوە و یانەی ڕۆماش خاوەنی 29 خاڵە و لە پلەی نۆیەم دێت.





ئەم هەواڵە 433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad