ZNA: هەولێر سەرەڕای چێژی خواردنەوەکەی، بەڵام لەڕاستیدا کاکاو چەند سوودێکی هەیە بۆ تەندروستیمان. بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" سوودە تەندروستییەکانی کاکاو بۆ جەستە ئەمانەن:
١. ئازارەکانی سووڕی مانگانە کەم دەکاتەوە، کە باس لە کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانە بەشێوەیەکی سروشتی دەکرێت ئەوا دەتوانرێت شوکوڵاتەی تاڵ بخورێت بۆ چارسەرکردنی ئەم کێشەیە.
٢. ئەگەری زیادبوونی کێش کەمدەکاتەوە، توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە شوکوڵاتەی رەش سوودی لە کۆنترۆلکردنی کێشدا هەیە، چونکە ئەو مادانەی تێدایە کە دەست دەگرێت بەسەر هەستکردن بەبرسێتیدا و وزە و چالاکیت دەداتێ.
٣. یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی رەبۆ و هەستیارییان هەیە، سەلمێنراوە کاکاو پێکهاتەکانی " سیوپرمین" و " سیۆفیلین" تێدایە، کە ئەم دووانە تایبەتمەندی نەهێشتنی رەبۆیان هەیە و دژی هەستیارین.
٤. پەرە بە سیستەمی بەرگری دەدات، بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسان تیایدا سوودی زۆری بۆ سیستەمی بەرگری هەیە، هەروەها کار بۆ کەمکردنەوی هەستی دوودڵی و رارای دەکات.
٥. تەندروستی ددان و پێست باشتر دەکات، توێژینەوەکان دەریدەخەن کاکاو سوودی بۆ پارێزگاریکردنی ددان هەیە بەهۆی بوونی پۆلیفینۆل، هەروەها بەرگری لە پێست دەکات لە تیشکی خۆر و شێداری دەکات
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |