ZNA- هەولێر
ئەو گروپە چەکدارە نایاسایانەی خۆیان بە "خۆڕاگریی ئیسلامی" دەناسێنن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2 بنکەی ئەمریکاییان لە شاری خدری سوریا کردە ئامانج.
هەروەها جەختیان لەوە کردەوە لە هێرش کردن بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان بەردەوام دەبن.
دوێنێش ئەم چەکدارانە بە مووشەک هێرشیان کردبووە سەر ئەم بنکانە.
کۆمەڵێک گروپی چەکداری نایاسایی لە عێراق خۆیان بە "موقاومەی ئیسلامی" دەناسێنن و بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش لە عێراق و سووریا.
ئەو گروپانە داوای ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەن و ئەمریکاش بەم دواییانە ڕایگەیاندووە لەسەر داوای حکومەتی عێراق هێزەکانی لە عێراقن و ناوچەکەش بۆ ئەم گروپانە چۆڵ ناکات.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |