ZNA- هەولێر
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی کەربێتیلی لە باشووری شاری دیربێسی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 2 منداڵ و ژنێک برینداربوون.
ڕوانگەی سووریا هەروەها بڵاویکردووتەوە تورکیا ناوەندێکی هێزە ئەمنییەکانیشی لە شارەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی درۆنەوە کردە ئامانج و زیانەکانیش تەنیا ماددی بوون.
تورکیا رۆژێک پێشتر دوای هێرشێکی پەکەکە بۆ سەر سەربازگەکی ئەم وڵاتە هێرشێکی ئاسمانیی بەرینی کردە سەر بنەکەکانی پەکەکە و یەپەگەکە گە قەندیل و خوارکورک و سووریا.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |