ZNA- هەولێر
نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، غەززە لە ١٠٠ رۆژی رابردوودا هێندەی ١٠٠ ساڵ زیانی پێگەیشتووە.
رێکخراوی کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە "ئۆنروا" بڵاویکردەوە، فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە لە ٧٠ ساڵی رابردوودا رووبەڕووی گەورەترین ماڵوێرانی و ئاوارەیی بوونەتەوە.
ئۆنروا گوتی: بەهۆی بۆمباباران و ئاوارەییەوە، دانیشتووانی غەززە و بەتایبەتی منداڵان توشی کۆمەڵێک نەخۆشی و کێشەی دەروونی هاتوون، تا هەتایە کاریگەرییەکانی دەمێنێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەەشداوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لەغەززە لەکەمپ و قوتابخانەکانی سەر بەئۆنروا لەدۆخێکی خراپدا ژیان بەسەردەبەن.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |