ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 21 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی توتنهام بوویەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 3دا مان یونایتد دەستپێشخەری کرد و گۆڵێکی لەڕێگەی ڕامۆس هۆیلاند تۆمارکرد،
بەڵام توتنهام لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تا لەخولەکی 19 ڕیچالوسون گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە، دوای ئەوە لە خولەکی 40دا ڕاشفۆرد گۆڵی پێشکەوتنی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 توتنهام توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی یاریزان ڕۆدریگو بێنتاکور تۆماربکاتەوە،
دوای ئەوە مانچستەر دوو گۆڕانکاری ئەنجامدا و هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یانەی توتنهام بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ هەر لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە، مانچستەر یونایتدیش 32 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |