ZNA: هەولێر جۆرێك لە بەكتیریا لەناو ریخۆڵەكان رۆڵیان هەیە لەكەمكردنەوەی بەرگری بۆ هۆرمۆنی ئینسۆلین و دواتریش كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شەكرەی جۆری دووەم.
توێژەرانی چینی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو ئەنجامەكەشیان لە گۆڤاری (Nature Communication) بڵاوكردۆتەوە، لە توێژینەوەكەدا ئەوە دەركەوتووە لەگەڵ بوونی ملیارەها بەكتریا لەناو ریخۆڵەكاندا، جۆرێكی بەكتریا هەیە بەناوی (Parabacteroides distasonis) رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی بەرگری بەرامبەر هۆرمۆنی ئینسۆلین بەمەش مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم دەپارێزێت.
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |