ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی هادی نەزەری و عەلی میری کە هەر دووکیان خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشانن لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
هەنگاو ڕوونی کردووەتەوە، ئەم دوو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئێران دوای وڵاتی چین یەکەم وڵاتە زۆرترین رێژەی ئیعدامی تێدا دەکرێت.
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |