English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووری مالیكی : نیازێكی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
2024-01-13 [05:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ پێویستی ده‌زانێت هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ نیازێكی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته‌.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان رژد وریان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌هۆی هه‌ندێك رووداوه‌وه‌ (هێرشی درۆنه‌كان). روونیشیكرده‌وه‌ باشی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر بارودۆخی به‌غداوه‌ ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد هه‌مووان له‌ عێراق هاوبه‌شن به‌تایبه‌ت بۆ بونیاتنانی وڵاتێكی سه‌قامگیر. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر به‌غدا ئه‌ركه‌ و ده‌بێت ته‌واو ببێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه‌ بوونی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو لادا سوودی بۆ هیچ لایه‌كیان نابێت، بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌ردوو لایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad