English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تاکە گۆڵێك سێ خاڵی زەحمەتی کۆکردەوە
2024-01-13 [03:52 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 21 خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهامی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شین پۆشەکانی لەندەن توانیان بەزەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە ببەنەوە. 

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا دەستیان بە هێرشبردن کرد، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، ئەوەبوو لە خولەکی زیادکراوی ئەو تایمە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی بلۆز هەژمارکرد و یاریزان کولێ پالمەر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا یانەکەی پێشخست.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی چێڵسی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و چەندین هێرشی مەترسیداریان دروستکرد، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە مایەوە و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بووە خاوەنی 31 خاڵ و بەکاتی چووە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی، فولهامیش 24 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 13یە.





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad