English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێخ شه‌علان بووه‌ كاندیدی حزبه‌كه‌ی حه‌لبووسی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان
2024-01-13 [10:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هه‌ینی حزبی ته‌قه‌دوم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كۆبوونه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانتار عه‌بدولجه‌بار كه‌ریم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كرا.

بڕیاریشه‌ كاتژمێری 3ی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێ.

پێشتریش یه‌حیا غازی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم بڵاوی كردبووه‌وه‌ كه‌ له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی حزبه‌كه‌یاندا به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریاندابوو‌ په‌رله‌مانتار شێخ شه‌علان كه‌ریم بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ربژێر بكه‌ن.

بڵاویشی كردبووه‌وه‌‌: پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مافی حزبی ته‌قه‌دومه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی سوننه‌یه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ 44 نوێنه‌ری له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكداه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دادگه‌ی باڵای فیدڕالی عێراق به‌فه‌رمی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌نده‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه‌ ڕێك نه‌كه‌وتوون.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad