ZNA:هەولێر ٭ شەب پاککەرەوەیە
پێکهاتەی شەب زۆر گرینگە بۆ پاککردنەوەی جەسته لە چەوریەکان و پەلەی پێست
٭ شەب بۆنبڕە
بۆ ڕزگار بوون لەبۆنی ناخۆشی جەسته دوای خۆشۆردن بۆدرەی شەب لەژێر باڵ بدەن و ڕزگارتان دەبێت لەبۆن
٭ شەب بۆ تعقیم و ڕاگرتنی خوێن بەربوون
بۆ پاککردنەوەی برن و خوێن ڕاگرتن لەبری دیتۆڵ بەکار دێت و هیچ زیانێکی نیه بەلکو میکرۆب و بەکتریا دەکوژێت
٭شەب بۆ سپی کردنەوەی ژێر باڵ و
بۆ سپی کردنەوەی ئەو بەشانەی کە مووی لێ لادەرێ شەب بەکار بهێنن شەوانە
٭ شەب بۆ نەهێشتنی بۆنی پێ
سادەترین کار بکەن بۆ ڕزگار بوون لەبۆنی پێ و گۆرەوی
بەیانی کە پێلاوت کردە پێت بە ئەندازەی نیو کەوچکە چا بۆدرەی شەب بکەرە ناو پیلاوەکانت ئیتر بۆنی دەبڕێت بە هەفتەیەک
٭ شەب بۆ برینی دەم
شەب زۆر گرینگە بۆ برین و کول بوونی دەم ، بڕی نیو کەوچکە چا بکەرە دەم و بە زمان ئەم دیو و ئەو دیووی پێ بکە و تا پێنج خولەک ناو دەم پاک دەکاتەوە لەبرین
٭ شەب بۆ سپی کردنەوەی ددان
بۆ پاککردنەوەی ددان لە کلس و زەردی شەب لەگەڵ خوێ تێکەڵ بکەن و ددانی پێ بشۆن بئ زیان دەبنە خاوەنی ددانێکی پاک و سپی
٭ شەب بۆ سپی کردنەوەی ڕووخسار
بۆ جوانکاری پێست لیمۆیەک بگوشن و کەوچکە چایەک شەب تیکەڵی بکەن و لەڕووخسارتانی بدەن تا سعاتێک ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆن .
؛؛ شەب بۆ خواردنیش هیچ زیانی نیه بەڵکو سوودی هەیه لەکاتی بەکار هینان ئەگەر خواردتان لێی مەترسن .؛؛
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |