ZNA:هەولێر توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، پێکەنین دەبێتە هۆی کرانەوەی دەمارەکان و ناردنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ تەواوی لەش، هەروەها مەترسییەکانی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە نەخۆشخانەی " کلینیکاس دیپۆرتۆ ئالیگری" لە بەرازیل ئەنجامدراوە و بەسەر 26 کەسی توشبووی نەخۆشی شاخوێنهێنەر تاقیکراوەتەوە، نیوەیان داوایان لێکراوە هەفتانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەیری فیلم و بەرنامەی کۆمیدی بکەن، داوا لە نیوەکەی دیکەش کرا سەیری فیلمی دیکۆمێنتاری و بابەتی جددی وەک سیاسی بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، توێژینەوەکە کە بۆ ماوەی 12 هەفتە بەردەوام بوو، دەرکەوت ئەوانەی سەیری فیلمە کۆمیدییەکانیان کردووە بە رێژەی 10٪ چوونی ئۆکسجین لە دلیانەوە بۆ تەواوی لەشیان زیادیکردووە و بەراورد بە گروپەکەی دیکە مەترسییان لەسەر توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |