ZNA:هەولێر پزیشکان هەمیشە رێنمایی خهڵکی دەکەن لەسەر گەدەی بەتاڵ هەنگوین بخۆن، چونکە سودە تەندروستییەکانی یەکجار زۆرن، تێکەڵکردنی لەگەڵ شیردا جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، ماڵپەری Healthline هەندێک لە سودەکانی بڵاوکردەوە.
یەکەم: دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم.
دوەم: دژە بەکتریایە، چارەسەری کۆکە دەکات.
سێیەم: هەوکردنی قورگ و سنگ کەمدەکاتەوە.
چوارەم: کرداری هەرس چالاک دەکات، بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا زیاد دەکات.
پێنجەم: دەمارەکان خاودەکاتەوە و پشویان پێدەدات، هەروەها هۆڕمۆنی "کۆرتیزۆل" لە جەستەدا کەمدەکاتەوە کە بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە.
شەشەم: یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە تەندروستی.
حەوتەم: دژە پیربونە و پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات.
یەک کەوچکی چیشتی هەنگوین بکە ناو یەک کوپ شیر لە سەر گەدەی خاڵی بیخۆ،،،
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |