ZNA- هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە میسر و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل و حەماس لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی گەیشتە قاهیرە و سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و حەماس، گەیاندنی هاوکاری مرۆیی زیاتر بە غەززە و رۆڵی میسر لە ئازادکردنی بارمتەکان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبووەوە.
بلینکن ماوەی شەش رۆژە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، سەردانی 9 وڵاتی لە ناوچەکە کردووە، سەرەکیترین ئەجێندای کۆبوونەوەکانی بۆ پێشگرتن به فراوانبوونی شەڕ و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بە کەرتی غەززە بووه.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |