ZNA: هەولێر شێرپەنجەی گەدە یەکێکە لەو جۆرانەی شێرپەنجە کە بەخێرای لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە، تووشی بەشێکی گەدە دەبێت و دوای بڵاودەبێتەوە تا دەگاتە سی و جگەر، بەشێوەیەکی دیاریکراوی هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە دیارنییە لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری لاوەکی هەیە.
هۆکارەکانی شێرپەنجەی گەدە، جگەرەکێشان، خواردنەوە کهولیەکان، بۆماوەیی، سیستمی خۆراکی ناتەندروست، کەم خواردنی میوە و سەوزەواتەکان، کەمی ترشی گەدە و زیادبوونی تەمەن.
نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی گەدە
: -هەستکردن بە قورسییەکی زۆری گەدە دوای ژەمەکان
-ئاوسانی سک دوای ژەمەکان
-دڵتێکەڵهاتن بەبەردەوامی
-سووتانی گەدە و گەروو
-ڕشانەوە و سکچوون
-ماندوویی و بێهێزی بەردەوام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە مەرج نییە هەموو کاتێک نیشانەی شێرپەنجەبن بۆیە پێویستە بەخێرایی هۆکارەکەی دیاریبکرێت و چارەسەربکرێت.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |