ZNA- هەلێر
ڕۆژنامەی "ئەلجەریدە" لە زمان سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، لە مانگی ڕابردوودا ئێران و ئەمریکا لە وڵاتێکی کەنداو و وڵاتێکی ئەورووپا چەند جارێک پێکەوە لەسەر ئاستی بەرپرسانی ئەمنی گفتوگۆیان کردووە.
ئەمریکا لەم گفتوگۆیانەدا داوای لە ئێران کردووە هاوپەیمانەکانی کۆنترۆڵ بکات و ڕێگه لە فرانبوونی شەڕی غەزە بگرێت.
هاوکات تاران بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە، هەتا ئەوکاتەی ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی ئێران و هاوپەیمانەکانی ڕانەگرێت، هەموو گفتوگۆیەکی نهێنی و ئاشکرا لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرن.
ئێران جەختیشی کردووەتەوە، ئێستا ستراتیجیی هاوپەیمانانی بەئامانجکردنی هاووڵاتییان و ژێرخانی ئابووری و سەربازیی ئیسرائیلە، بەڵام ئەگەر شەڕی غەززە بەردەوام بێت، بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکەش دەبنە ئامانجی هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |