ZNA - ههولێر
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پشت بەستن بە بڕیارێک، داوای لە حووسییەکان کرد کە ھێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بوەستێنن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بڕیارەکە کە لەلایەن ئەمریکا و ژاپۆنەوە پێشکەش کرابوو لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ١١ دەنگی بەڵێی بەدەستھێناوە و چوار ئەندامەکەی دیکەی ئەنجوومەنەکە، دەنگیان بە بڕیارەکە نەدا.
لە بریارەکەدا، داوا لە حووسییەکان کراوە، ھێرشەکانیان لە دەریای سوور کە بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم بازرگانی نێودەوڵەتی و تێکدادانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە، بوەستێنن.
دوێنێ چوارشەممە حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو، بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەشتییەکی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
AA
ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە |