ZNA:هەولێر چاودێری كردنی پێیه‌كان ڕه‌نگه بابه‌تێكی زۆر بڵاو نه‌بێت لای هه‌موو كه‌سێك، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنی پێ ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی و مرۆڤ ده‌بێت لێی ئاگاداربێت.
1- نه‌خۆشی شه‌كره:
- له‌كاتی دروستبوونی برین له‌سه‌ر پێ و چاك نه‌بوونه‌وه‌ی زۆر گرنگه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه ئه‌مه ئاماژه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه.
-نه‌مانی هه‌ست له بنه پێ یان مێروله‌كردن نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یه چونكه ده‌ماره‌كان زیانیان پێده‌گات.
2-نه‌خۆشییه‌كانی دڵ:
- ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به سارد و سڕی پێكانیان ده‌كه‌ن ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن چونكه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌خۆشی دڵه.
- ئاوسانی ماسواكه‌كانی قاچ.
-لاواز بوونی ماسولكه‌كانی قاچ و گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و لاواز بوونی نینۆكه‌كانی پێ.
3-كه‌مخوێنی:
- زۆر كات ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌مخوێنیان هه‌یه به‌رده‌وام ده‌ست و پێیان سارده ته‌نانه‌ت له ڕۆژه گه‌رمه‌كانیشدا، به‌هۆی سستی سوڕی خوێنیانه‌وه.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |