ZNA:هەولێر
پسپۆڕێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی پوک و دەم رایدەگەیەنێت، دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لە دەمدا وەک ئاڵبوونەوەی رەنگی دەم ئاماژەیە بۆ ناساغی جگەر و باشتر وایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. روسیا تودەی زانیارییەکانی سلێمان ئەنوەر پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەمی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو، ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە گرنگە ئاگاداریی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بن، چونکە لەو حاڵەتەدا جگەر برێکی زۆر چەوری کۆدەکاتەوە و لە ئەنجامدا هەوکردن و سستبوونی جگەری لێدەکەوێتەوە. ئەو کەسانەی چەوری جگەریان هەیە لە زۆرینەی حاڵەتدا نیشانەیان لە دەمدا دەردەکەوێت، وەک ئاوسانی پوک و خوێنبەربوونی، ئەو پزیشکە روونیکردووەتەوە، لە کاتی زیادبوونی چەوری جگەر ئەم نیشانانە لە دەمدا دەردەکەون: یەکەم: ئاڵبوونەوەی رەنگی لێو و پوک. دووەم: خوێنبەربوون و ئاوسانی پوک. سێیەم: سوربوونی زمان، بەهۆی ئەوەی جگەر ناتوانێت ژەهر لە جەستە بکاتە دەرەوە. چوارەم: ناخۆشبوونی بۆنی دەم. پێنجەم: وشکبوونەوەی دەم.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad