ZNA: هەولێر کیویی میوەیەکی بەتام و بە چێژە و پێکهاتووە لە بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان و ڤیتامین سی و چەندین پێکهاتەی بەسوودی تر، کە دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا کۆکە بەتایبەتی ئافرەتانی دووگیان.
بەشێوەیەکی گشتی میوەکان بەسوودن بە خواردنیان لەشت لە نەخۆشی دەپارێزیت، کیویش یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ ئافرەتانی دووگیان و پێویستە هەفتانە چەند جارێک بیخۆن.
1-کیوی بڕێکی زۆر کەم شەکری سروشتی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی لای ئافرەتانی دووگیان دامرکێنێتەوە و کەمتر پەنا بۆ شیرینیە
زیانبەخشەکان بەرن، دەبێتە هۆی دابەزاندنی شەکری خوێن و ڕاگرتنی بە یەکسانی، هەر بۆیە گرنگە هەفتانە دووجار کیوی بخۆیت. 2-
کیوی بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی مێشک و سەری کۆرپەلە بەشێوەیەکی تەندروست، جگە لەوەی بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە. 3-
ڕیشاڵەکان پێکهاتەیەکی زۆر بەسوودن بۆ خانمانی دووگیان، چونکە خانمان لەو ئازارە سروشتیە دەپارێزێت کە لە ئەنجامی سەرماوە یان خواردنەوە لە سکیدا دروست دەبێت. 4-کەمی ڕێژەی کالۆری لە کیویدا، هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئافرەتی دووگیان وەک ژەمێک بیخۆن بێ ترس بن لە زیادبوونی کێشیان
. پێویستە ئافرەتانی دووگیان بە گشتی پشت بەو میوانە ببەستن کە ماددەی ڕیشاڵیان زۆر تێدایە، وەک سێو و مۆز و پرتەقاڵ، لەگەڵ ئەو میوانەی ڤیتامین سی زۆرە وەک شوتی.
ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە |