ZNA - هەولێر لە یاری پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدريد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵی لە سوودی یانەی ریال مەدرید کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 6دا یانەی ئەتلەتیکۆ دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و ماریۆ هێرمۆسۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دوای ئەوە ریال هەوڵەکانیان چڕکردەوە و توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان ڕۆدیگێرو و مێندی لە خولەکەکانی 20 و 29 دا تۆماربکات، بەڵام لە خولەکی 37 گریزمان گۆڵی بەرامبەری بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان و لە خولەکی 78 ڕۆدیگێرو بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی پێشکەوتنی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد،
لە خولەکی 85 جارێکی تر یانەی شاهانە گۆڵی سێیەم و بەرامبەر لە ڕێگەی کارڤاخال تۆمارکردە و هەردوو تایمی یاسای بە یەکسان بوون کۆتاییهات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو.
لە تایمی یەکەمی زیادکراودا هەردوولا بەردەوامبوون لە فشارەکانیان، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە مایەوە،
لە تایمی دووەمی زیادکراو و لە خولەکی 116 یاریزان ساڤیچ بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی پێشکەوتنی ریال مەدریدی لە خۆیان تۆمارکرد، لە خولەکی دووی زیادکراوی تایمی دووەمی زیادکراو براهیم دیاز گۆڵی پێنجەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە یانەی شاهانە خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا دەکات.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |