English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆپا ئیتاڵیا.. لازیۆ شکستی بە ڕۆما هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو
2024-01-10 [08:54 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ لە یارییگای خۆیدا ڕووبەڕووی رۆما بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی لازیۆ توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە گۆرگەکانی ڕۆما بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم هەردوولا یانە ئاستەکەیان مامنەوەد بوو وە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام ئە تایمە بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایپێهات.

 

لە تایمی دووەمدا هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا یاریزان زاکانی لە خولەکی 51 گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا یانەی بۆ لازیۆ تۆمارکرد،

 پاش ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاری و هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامەش لازیۆ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا و رۆماش ماڵئاوای کرد.





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad