ZNA - هەولێر
لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا، ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان پارێزگای سنە و هەرێمی کوردستاندا نزیک سێ ملیارد دۆلار بووە
فەرماەرز ئومێدی، چاوەدێری گومرکەکانی پارێزگای سنە بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاند لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا ئاڵوگۆری بازرگانی بۆ یەک ملیۆن و 848 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای نزیک سێ ملیارد دۆلار لە خاڵی گومرکی باشماغ تۆمار کراوە کە بەراوەرد بە ساڵی پێشووتری 39٪ زیادی کردووە.
ئاشکراشی کرد هەر لەو ماوەیەدا 760 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 504 ملیۆن دۆلار لە خاڵە گومرکییەکانی ئەم پارێزگایەوە هاوردە کراوە.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |