ZNA - هەولێر
لە سەرەتای ئەمساڵەوە وڵاتی تورکمانستان هەم گواستنەوەی گاز لە ڕێگای ئێرانەوە بۆ وڵاتی ئازەربایجان و هەم هەناردەکردنی غاز بۆ ئێرانی ڕاگرت.
پێشتر دیوانی دادی نێودەوڵەتی لەسەر سکاڵایەکی تورکمانستان بڕیارێکی دەرکرد دەبێت ئێران دوو ملیار دۆلار قەرزی هاوردەکردنی گاز بە تورکمانستان بداتەوە.
جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران، دەڵێت، وڵاتەکەی پارەی قەرزی هاوردەکردنی گازی بە تورکمانستان داوەتەوە و دوای ئەوە بە شێوەی سنووردار گازی لەم وڵاتەوە هاوردە کردووە.
ئێران لەبری کرێی گواستنەوەی گازی تورکمانستان بۆ وڵاتی ئازەربایجان ١٥٪ی ئەم گازەی بۆ خۆی دەگێڕایەوە، بە ڕاگیرانی ئەم گازەش ناچارە سووتەمەنیی مازۆت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وەک سەرەکیترین هۆکاری پیسبوونی هەوا بەکار بێنێت.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |