ZNA:هەولێر ١. ملی مریشك، چونکە رژێنی لیمفاوی تێدایە کە ژەهری و بەکتریا لەخۆ دەگرن، زۆر خواردنیشی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.
٢. هەنگاوی مریشك چەندین جۆر بەکتریا و پاشماوەی خواردنی تێدایە کە هەموویان لەناو ناچن و دەکرێت ببنە هۆی زیادبوونی چەوری لە خوێندا.
٣. قاچی مریشك، زۆر خواردنی ئەم بەشە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، هەروەها کۆمەڵێك هۆرمۆنی تێدا کۆدەبێتەوە کە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن.
٤. کلکی مریشك باشترە نەخورێت چونکە بڕێکی زۆر بەکتریا و ژەهر تێیدا کۆبووەتەوە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |