ZNA - هەولێر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی سۆپایەکی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی شاری فەللوجە، سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ناوخۆیی راگەیاند، "سۆپایەکی نەوت لەناو ماڵێکدا لە ناوچەی ئەلروفە لە قەزای کەرەمە لە ڕۆژهەڵاتی شاری فەللوجە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ماڵەکە بەتەواوی سووتاوە.
دەشڵێت: لەئەنجامئ ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدواداچوونە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ماڵەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی سۆپاکە سووتاوە، فریاگوزاری بۆ ژمارەیەکیان کراوە و توانرا ژیانیان ڕزگاربکرێت"، هاوکات هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان کردەوە بۆ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە بزانن.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |