English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران له‌ ماڵێكدا ئه‌فسه‌رێك و سێ پۆلیس كوژران
2024-01-10 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنیی فەرمی ڕایگەیاند: چوار کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ، لەنێویاندا ئەفسەرێک، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ کەسانی داواکراو لە ناوچەی سۆمەری پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق کوژراون.
سەرچاوەکە گوتی " پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و کەسانی داواکراو لە کاتی هێرشێکی سەر ماڵێک ڕووی دا لە قەزای "سۆمەر" لە سنووری پارێزگای دیوانیە، بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێک بە پلەی رائید و سێ کارمەندی هێزەکانی پۆلیس."
گوتیشی: "هێزە ئەمنییەکان توانییان کەسێکی داواکراو بکوژن و چوار کەسی دیکە دەستگیر بکەن، لەنێویاندا ژنێک هەیە.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad