ZNA :هەولێر ئیكۆ یان سۆناری دڵ وێنەیەكی سۆناری دڵە، پزیشك بەكاری دێنێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كێشانەی لە دڵدا ڕوودەدەن، دەشڵیت، ئیكۆ بەكاردێت بۆ چەند حاڵەتێك لەوانەش دیاریكردن و زانینی پەمپكردنی خوێن لەلایەن دڵەوەو بۆ هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەی كارەبایی نائاسایی دڵ
. ئیكۆ وێنەیەكی سۆناری دڵە، پزیشك بەكاری دێنێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كێشانەی لە دڵدا ڕوودەدەن، وەك: تێكچوونی شانەكانی دڵ، گەورەبوونی ژوورەكان، ڕەقبوونی ماسولكەكانی دڵ، خوێن مەین لە دڵدا، شلە لە دەوری دڵ و تێكچوونی دەمەوانەكانی دڵ
. ئیكۆ تیشك نییەو بە شێوەیەكی گشتی هیچ كاریگەریەكی لاوەكی دروست ناكات، زۆرجار پزیشك ئیكۆ بەكاردەهێنێت بە تایبەت دوای جەڵتەی مێشك یاخود جەڵتەی دڵ. جگە لەم سوودو دەستنیشانكردنانەی سەرەوە، پزیشك ئیكۆ بەكاردەهێنێت بۆ چەند حاڵەتێكی دیكە لەوانەش.
1. دیاریكردن و زانینی پەمپكردنی خوێن لەلایەن دڵەوە.
2. بۆ هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەی كارەبایی نائاسایی دڵ.
3. هەڵسەنگاندنی فشار لەدڵدا بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتێك كە پێی دەوترێت بەرزی فشاری خوێنی سییەكان.
4. دەستنیشانكردنی حاڵەتە نائاساییەكانی دڵ لە كۆرپەو منداڵی بچووكدا. 5. چەندین گرفتی دیكە. ئەو حاڵەتانەی ڕەنگە ئاماژەبن بۆ بوونی كێشەیەك لە دڵدا، وە پێویستیان بە ئیكۆ هەیە چین ؟
1. ناڕێكی لێدانی دڵ.
2. هەناسەبركێ.
3. بەرزو نزمی فشاری خوێن.
4. ئاوسانی قاچ.
5. تێكچوون و نائاسایی بوونی كارەبایی دڵ
. (د. سەعد عوسمان – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی و دڵ)
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |