ZNA- هەولێر
ئەو ٤ وڵاتە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی چەک دژی فڕۆکەیەکی مەدەنی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لە ئاسمانی تاران خرایە خوارەوە، بە هاوبەشی سکاڵایەکیان دژی ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی (ئیکائۆ) تۆمار کردووە.
ئەو ٤ وڵاتە سەرەتای هاوینی ڕابردووش سکاڵایەکیان دژی ئێران لە دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی لە لاها تۆمار کرد، بەڵام ئێران ئەو وڵاتانە بەوە تۆمەتبار دەکات کە مەبەستی سیاسی لە پشت سکاڵەکەیانەوەیە و ڕەتی دەکاتەوە.
لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیەدا ١٧٦ کەس گیانیان لەدەست دا.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |