ZNA- هەولێر
ئیدارەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو پەناخوازانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا داوای پەنابەرییان لەم وڵاتە کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٥١٪ زیادی کردووە.
ئەم ژمارەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٣گەیشتووەتە ٣٥١ هەزار و ٩١٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٢٠٦ کەسیان ئێرانی بوون.
ڕوونیش کراوەتەوە، زۆرترین پەناخوازان لە وڵاتانی تورکیا، ئەفغانستان، عێراق، ئێران، جۆرجیا و ڕووسیاوە ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەم ساڵانەی دواییدا رێوشوێنی توندیان بۆ وەرگرتنی پەناخوازان گرتووەتە بەر.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |