ZNA- هەولێر
پەرلەمانی کورۆیای باشوور لە بڕیارێکی مێژووییدا خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغەدەکات
کۆمەڵەی نیشتیمانیئ کوریای باشوور بەدەنگی ٢٠٨ ئەندام پرۆژەیاسایەکی بۆ قەدەغەی سەربڕینی سەگ و بەخێوکردنی ئەم ئاژەڵە بۆ سوود وەرگرتن لەگۆشتەکەی دەرکرد.
ئەم بڕیارە لەپەرلەمان دەکراوە و تەنها رەزامەندی سەرۆکی کۆریای باشووری ماوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت. هەرکەسێکیش پێچەوانەی بڕیارەکە کاربکات سزادەدرێت.
خواردنی گۆشتی سەگ یەکێکە لەنەریتە کۆنەکانی دانیشتووانی نیمچەدوورگەی کۆریا، بەڵام بەمدواییانە بەهۆی زۆر خواردنی گۆشتەکەیەوە ژمارەی سەگ بەشێوەیەکی بەرچاو لەم وڵاتە کەمی کردووە.
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |