ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ئێستادا هیچ پلانێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه تا سوپای وڵاته‌كه‌یان كه ژماره‌یان 2500 سه‌ربازه، خاكی عێراق جێبهێڵن.
جه‌نه‌ڕال پاتریك رایده‌ر فه‌رمانده له هێزی ئاسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له ئێستادا هیچ زانیارییه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه بۆ پلانی جێهێشتنی خاكی عێراق.
گوتیشی: به‌پێچه‌وانه‌وه سوپای وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر خاكی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی بۆ تێكشكاندنی یه‌كجاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
جه‌نه‌ڕال پاتریك رایده‌ر جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌یه.
فه‌رمانده‌كه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هیچ داواكارییه‌ك له به‌غداوه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م لێدوانه‌ی جه‌نه‌ڕالی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه ناڕه‌زایه‌تی دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌گوترێ كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات.
ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە |