ZNA - هەولێر
هێزی ئاسمانی رووسیا چوار ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و سێ کۆمەڵگای هێزەکانی ئۆکرانی لەسەر میحوەری کراسنۆلیمانسک لە کۆماری دۆنێتسک تێکشکاند. گوتەبێژی هێزەکانی ناوەندی رووسیا، لیۆنید شارۆڤ، گوتی: "فڕۆکەوانی تاکتیکی چوار ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و سێ کۆمەڵگای هێزەکانی ئۆکرانی لە ناوچەکانی تۆرسکۆی، یامبۆلۆڤکا و چێرڤۆنای دیبرۆڤا تێکشکاند". شارۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئاسمانی رووسیا هێرشی بۆ سەر پێگەکانی لیواکانی 13 و 63 و 100ی ئۆکرانیا دەستپێکردووە. لە شوباتی 2022دا رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد و تاوەکو ئێستا شەرەکە بەردەوامە و بەدەیان هەزار کەسیش کوژراون و برینداربوون، هەروەها چەندان ملیۆن ئۆکرانی ئاوارە بوونە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad