هەولێر : ZNA زۆرێک لە خەڵکی پێیان وایە کە بەرزبوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ تەنها پەیوەستە بە خواردنی چەور، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولیەکان و بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان، بەڵام جگە لەمانە چەند هۆکارێکی شاراوەی دیکەش هەن کە زۆر کات پشتگوێ دەخرێن. لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا" ئاماژە بە هۆکارە شاراوەکانی بەرزبوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ کراوە کە ئەوانیش بریتین لە:
١. لەگەڵ زیادبوونی دوودڵی و نیگەرانی، رێژە کۆڵیستڕۆڵ لە خوێندا بەرزدەبێتەوە.
٢. قاوەی نەپاڵێوراو وەک قاوەی فەڕەنسی، تورکی و ئێسپرێسۆ دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ لە خوێندا.
٣. کێشەکانی غودەی دەرەقی هۆکارێکی ترن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆڵیستڕۆڵ.
٤.ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێنیاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر رێژەی کۆڵیستڕۆڵەکەیان بەجێدەهێڵێت.
٥. دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر جگەلەوەی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کێشەی تەندروستی بۆ دڵ زیاددەکات، هۆکارێکی ترە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆڵیستڕۆڵ
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |